شه‌وی ڕابردوو له داقوق خێزانێكی كورد له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه كرانه ئامانج و كوژران.
له‌م باره‌یه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كرده سه‌ر خێزانێكی كوردی دانیشتووی ئاوایی مه‌نسور و له ئاكامیشدا ژن و پیاوێك كوژران.
ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له گوندی حه‌فته‌غاری سه‌ر به قه‌زای داقوق له باشووری كه‌ركوك ڕوویداوه و تا ئێستاش هێزه عێراقییه‌كان ڕوونكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر هۆكاری كوشتنی ئه‌و خێزانه كورده نه‌داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.