سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2019/11/28 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی توركیا ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆده‌بێته‌وه پاشانیش چاوی به به‌رپرسه باڵاكانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێت.
شایه‌نی باسه له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، توركیا یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه‌ی هه‌ر زوو بانگهێشتنامه‌ی فه‌رمی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئێستا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام ده‌درێت.
به پێی زانیارییه‌كانیش له‌و سه‌ردانه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ووڵاتی توركیا، گفتوگۆ ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و رۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان له سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌دا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.