به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان ڕێنمایی تایبه‌ت به‌نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری ده‌رده‌كات و ئاشكرایده‌كات، " له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بڕی (30) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی سلێمانى بڵاوی كرده‌وه ،به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێم كه واژۆی لیوا (عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبراهیم) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێم/به‌وه‌كاله‌تی له‌سه‌ره و تێیدا هاتووه "به‌ڕه‌چاوكردنی فه‌رمانی وزاری (20794 له 18/11/2019) سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مۆڵه‌تی شۆفێریان به‌سه‌رچووه، له‌كاتی خۆیدا نوێیان نه‌كردۆته‌وه دوو بڕیاریان ده‌ركردوه".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كه، "بڕیاردراوه كه ڕسوماتی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه كه بریتیه له 40 هه‌زار دینار له‌كاتی به‌سه‌رچوونی له‌كاتی خۆیدا، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕسومات له‌به‌رامبه‌ر پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری وه‌رده‌گیرێت".
له‌و نوسراوه‌دا سه‌باره‌ت به‌غه‌رامه‌ی به‌سه‌رچوونیش مۆڵه‌تیش، هاتوچۆی گشتی هه‌رێم ڕوونیكردۆته‌وه، " 30 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر ساڵێكی دواكه‌وتنی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری وه‌رده‌گرێت".
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.