پۆلیسی سۆران له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه ئاگادار كراینه‌وه به‌بوونی ڕووداوێكی خۆكوشتن له‌گه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگای گه‌ڵاڵه له‌سۆران.
ڕاشیگه‌یاند:دوای چوونی تیمه‌كانمان بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه و وه‌رگرتنی قسه‌ی شایه‌د حاڵه‌كان ده‌ركه‌وت كه هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی ( ك. ر. خ ) له دایكبووی 1986 پیشه كاسب دانشتووی كۆمهڵَگای گه‌ڵاڵه له سۆران سۆران له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسینه‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه و ته‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه: دوای هه‌ڵگرتنی شوێنه‌واره‌كان ته‌رمه‌كه به مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سۆران كرا و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر هۆكاری خنكاندنه‌كه‌ی به‌رده‌وامه.
ئه‌بوبه‌كر سلێمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.