دوای ئه‌وه‌ی له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌وه شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و ناوچه شاخاوییه‌كانی به تایبه‌ت گرتوه‌ته‌وه، له یه‌كه‌م بارینیشیدا ئاسته‌نگی هاتووچۆی له چه‌ند شوێن و ناوچه‌یه‌ك دروست كرد.
به پێی زانیارییه‌كان به‌هۆی بارانه به‌خوڕه‌كه‌وه به‌شێك له شاخی هه‌یبه‌ت سوڵتان له كۆیه داڕما و به‌هۆیه‌وه ئاسته‌نگی هاتووچۆی بۆ شۆفێران دروستكردووه وناتوانرێت هاتووچۆ له ڕێگای هه‌یبه‌ت سوڵتان كه ڕێگایه‌كی سه‌ره‌كییه له نێوان كۆیه‌و سلێمانی بكرێت.
هاوڵاتیان و شۆفێرانیش داوا له شاره‌وانی كۆیه ده‌كه‌ن هه‌رچی زووه ڕێگاكه پاكبكرێته و ئه‌و ئاسته‌نگه‌ی كه بۆ هاتووچۆكردن له رشێگاكه دروست بووه نه‌هێڵرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.