له هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، ناوه‌ندی شێروان مه‌زن به‌چه‌ند چالاكییه‌ك یاده‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
شلێر بارزانی، به‌رپرسی ناوه‌ندی شێروان مه‌زن سه‌ربه ئه‌نجوومه‌نی مێرگه‌سۆری یه‌كێتی ئافره‌تان كوردستان، رایگه‌یاند: له هه‌ڵمه‌تی نیشتیمانی 16 رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به ئافره‌تان، له هۆڵی قوتابخانه‌ی چه‌مێ، هه‌ستاین به ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك و سازدانی سمینارێك بۆ (م. كامه‌ران ئه‌حمه‌د) به‌ڕێزیان تیشكی خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكی گرینگ تایبه‌ت به‌م رۆژه‌وه".

گووتیشی " له كۆتایدا پیشانگایه‌كی فۆتۆگرافه‌ری نمایش كرا كه له‌لایه‌ن (م. به‌فرین خالید) كێشرا بوون، تایبه‌ت له‌سه‌ر توندوتیژیه‌كان به‌رامبه‌ر به ئافره‌تان، به پێویستی ده‌زانین ده‌ستخۆشی له به‌ڕێوه‌به‌رو مامۆستا‌و قوتابیانی قوتابخانه‌ی چه‌مێ و هه‌موو ئه‌م به‌ڕێزانه بكه‌ین، كه هاوكارمان بوون، له به‌ڕێوه‌چوونی كار‌و چالاكییه‌كانمان.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.