رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، سووتاندنی كونسولخانه‌ی ئێران له‌نه‌جه‌فی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه به شه‌وی (تووڕه‌یی عێرااقییه‌كان له هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێران له عێراق) وه‌سفكرد.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت: سووتاندنی كونسولخانه‌ی ئێران مانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ ده‌ست تێوه‌ردانه‌كانی رژێمی ئێران له عێراقدا هه‌یه.
ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، سه‌دان خۆپیشانده‌ر له نه‌جه‌ف ئاگریان له كونسوڵخانه‌ی ئێران به‌رداو له‌كاتی په‌لاماری باڵه‌خانه‌ی كونسوڵخانه‌كه‌شدا دروشمی دژ به تارانیان گوته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / ئه‌لعه‌ره‌بییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.