له كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا، فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر، هۆشداری دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له سنووری پارێزگای هه‌وڵێر زیاده‌ڕۆییان له‌سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی و ئاو درووست كردووه و پێوه‌ری ئاو و كاره‌بايان نه‌به‌ستووه، مۆڵه‌تی یه‌ك مانگی پێدان.
هاوكات رایگه‌یاند: ئه‌وانه‌ی زیاده‌ڕۆییان كردووه‌ته سه‌ر كاره‌بای نیشتمانی، یه‌ك مانگیان له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی به ئیراده‌ی خۆیان ئه‌و زیاده‌ڕۆییه لابه‌رن، به پێچه‌وانه‌وه له رۆژی 1ـی 1ـی 2020 كاره‌باكه‌یان ده‌بڕدرێت و سه‌رپێچیكاران رووبه‌ڕووی دادگاییكردن و سزای داراییی ده‌كرێنه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.