دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ خۆپیشانده‌ران كونسولخانه‌ی ئێران یان له نه‌جه‌ف سووتاند، حه‌شدی شه‌عبی هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی شاره‌كه ده‌كات.
هیشام هاشمی، پسپۆری بواری ئاسایش ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه پاڵپشتی سه‌ربازی و چه‌ند تانكێكی كۆن بۆ پاراستنی شوێنه پپرۆزهكان و نووسینگه‌كانی مه‌رجه‌عه دینییه‌كان ره‌وانه‌ی نه‌جه‌ف كراون.
هاشمی له تویتێكدا له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێت: فیرقه‌ی عه‌باسی كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و نزیكه له مه‌رجه‌عی نه‌جه‌ف،پاڵپشتی سه‌ربازی ره‌وانه‌ی سه‌نته‌ری شاره‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: ئه‌م پاڵپشتییه سه‌ربازییه بو َیارمهتیدانی پاراستنی شوێنه پیرۆزه‌كان و نه‌جه‌فی كۆن و نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عه‌كان و قوتابخانه دینییه‌كانه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / به‌غداد ئه‌لیۆم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.