پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه شوانكارێك له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی بزنه‌كانی له سنووری شاره‌دێی سمیلانی سه‌ر به قه‌زای چۆمان، به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی به‌ردێك و به‌ركه‌وتنی گیانی له‌ده‌ستدا.
فه‌یسه‌ل حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سمیلان، به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر هه‌شت و نیوی به‌یانی ئه‌م ڕووداوه له سنووره‌كه‌مان ڕوویدا، شوانكاره‌كه له دووری 5 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری ناحیه، له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی ماڵاته‌كه‌ی به‌هۆی بارانبارین، به‌ردێك له‌شاخ ده‌كه‌وێته خواره‌وه و پێی ده‌كه‌وێت و شوانكاره‌كه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
گووتیشی: شوانكاره‌كه ناوی (كرێكار جه‌مال)ه و ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه و ده‌سگیرانداربووه و به‌نیاز بووه ده‌زگیرانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سمیلان، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: دوای گه‌یشتنی هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی، خه‌ڵك و تیمی به‌رگری شارستانی سمیلان گه‌یشتنه شوێنی ڕووداوه‌كه و ئێستا ته‌رمی شوانكاره‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی له سۆران كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.