وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه‌ئه‌مڕۆ 28/11/2019 له دیوانی وه‌زاره‌ت ، فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازی له جه‌نه‌راڵ ستیڤان دیپۆن فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سوپای فه‌ره‌نسا له عێراق و جێگری سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌و وڵاته كرد.
راشیدهگهیهنن ، له‌و دیداره‌دا، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه سوپاسی وڵاتی فه‌ره‌نسای كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیه‌ی له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه به‌تایبه‌تی له ساڵی 1991 و دواتر له شه‌ڕی دژ به داعش، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی فه‌ڕه‌نسا رۆڵێكی به‌رچاوی له پاڵپشتیكردنی پێشمه‌رگه دا هه‌بووه.
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه راشیدهگهێنێت كه‌له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسا له عێراق سوپاسی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌مینداری گشتی كرد بۆ ئه‌و پێشوازیهگهرمهی لێی كرا ، هاوكات جه‌نه‌راڵ ستیڤان دیپۆن كه یه‌كێك بووه له‌و فڕۆكه‌وانه‌ی له ساڵی 1991 به‌شداربووه له پاراستنی ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕی بۆ گه‌یاندنی داواكاری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به به‌رپرسانی باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.