Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 05:54

یەکشەممەی داهاتوو هەرێم و بەغدا رێککەوتنی کۆتایی لەبارەی بودجەوە واژۆ دەکەن

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێم: ئه‌مجاره‌ به‌غدا مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات
کوردستان TV
100%


فارس عیسا،  سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌به‌غدا به‌  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو شاندی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ حكوومەتی عێراق رێككەوتنی كۆتایی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە واژۆ بكەن، كە دواتر لیژنەی هاوبەشی حكوومەتی هەرێم و بەغدا رێككەوتنەكە لەناو بودجە جێگیر بكەن و سیاغەی بودجە دەكرێت و پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێت بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت و رەوانەی پەرلەمانی دەكەن.

فارس عیسا سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان له‌به‌غدا راشیده‌گه‌ێنێت ،  بڕیارە دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای بودجە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە، هەمان هەفتە رەوانەی پەرلەمان بكرێت بۆ پەسەندكردن.

 ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ئەمجارە ناردنی بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە رێژە نابێت و مانگانە نزیكەی ترلیۆنێك دینار بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە دەكەن. 


راشیده‌گه‌ێنێت ، هەوڵ دەدەین كە لە بودجەی سیادی و حاكیمەش پارە بۆ هەرێمی كوردستان رەوانە بكرێت و هەرێمی كوردستانیش رۆژانە 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا دەكات.

 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.