سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مه‌سرور بارزانی گه‌یشته ئه‌نقه‌ره و بڕیاره له به‌رایی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلو كۆببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانی سه‌ردانێكی دیپلۆماتی بۆ توركیا ده‌ستپێكرد و بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆببێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لە دوای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تورکیا یەکێک بوو لەو وڵاتانەی هەر زوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئێستا سەردانەکە ئەنجام دەدرێت. لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت.
مه‌سرور بارزانی گه‌یشته ئه‌نقه‌رەو له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان کۆده‌بێته‌وه
لەو سەردانەدا گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی کوردستان لە سەقامگیریی ناوچەکەدا دەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.