مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومكەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ مەولود چاوشۆغلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا كۆبووه‌وه و دواتر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبه‌ش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن خسته‌ڕوو.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ توركیا زۆر گرنگن و ئێمه دژی بوونی په‌كه‌كه‌ین له شنگال و هه‌رێمه‌كه، گوتیشی: خۆشحاڵم كه ده‌بیستم توركیا به هاوكاریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌كات.
مه‌سرور بارزانی گوتیشی: جه‌ختمان له‌وه كرده‌وه، ده‌بێت له نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیادا په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانمان و بازرگانی بده‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: له گفتوگۆی چڕین له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بگه‌ینه رێككه‌وتن و كوردستانیش ده‌بێته ده‌روازه‌ی كرانه‌وه به رووی عێراقدا.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا مەسروور بارزانی رایگەیاند: پەیوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ تورکیا پەیوەندی گرنگ و مێژوویی و ستراتیژین، لە میانی کۆبوونەوەکەمان قسەمان لەسەر نیگەرانییە هاوبەشەکان و پەرەسەندنەکانی ئەو دواییەی ناوچەکە کرد، ئێمە هاوڕابووین لەسەر ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری باشترینە و لە بەرژەوەندی خەڵکی ناوچەکە و وڵاتەکەشدایە.
له باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی توركیاشه‌وه گوتی: به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكاریكردن دژی هه‌ر جۆره تیرۆرێك بێت، ده‌بێت له نزیكه‌وه هاوكاریی یه‌ك بكه‌ین و بتوانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه.
له باره‌ی سووریاشه‌وه گوتی: نیگه‌رانیی هاوبه‌شمان هه‌یه. زۆر دڵخۆشم كه گوێبیستی ئه‌وه‌م توركیا ده‌یه‌وێت هاوكاریی بكات له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به پێی خواستی خۆیان.
مه‌سرور بارزانی جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ناوچه جیاجیاكان به زۆریی نابێت.
لای خۆشیه‌وه وەزیرى دەرەوەى تورکیا رایدەگیەنێت کە ئۆپەراسیۆنەکەیان لە رۆژئاواى کوردستان دژى کورد نییە، بەڵکو تەنیا دژى پەکەکە و یەپەگەیە و دەشمانەوێت یەپەگە و پەکەکە لە قەندیل و شەنگال نەمێنن.
دواى کۆبونەوەى نێوانیان، سەرۆکى حکومەتى هەرێم و وەزیرى دەرەوەى تورکیا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییان ئەنجامدا و تێیدا مەولود چاوەشئۆغلو جەختى کردەوە کە لەگەڵ یەکپارچەیى عێراقدان و خۆشحاڵى وڵاتەکەشى دەربڕى بە بەرەوپێشچونى پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغدا و گوتیشى: ئومێدەوارین بۆ بەرەوپێشبردنى پەیوەندییە ئابووریەکانمان.
گوتیشی: لە كۆبوونەوەكەیان باسیان لە هەماهەنگی و پرسی ئابووری و بازرگانی نێوان توركیا و عێراق كراوە و تاوتوێی ئەو ئاستەنگانە كراوە، كە لە خاڵە گومرگییەكان رووبەڕوویان دەبێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.