Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 14:53

سەدر: ئەگەر حکومەت دەست لەکارنەکێشێتەوە ئەوە سەرەتای کۆتایی عیراقە

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوە
کوردستان TV
100%

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەگەر حکومەتی ئێستای عیراق دەست لەکارنەکێشێتەوە ئەوە سەرەتای کۆتایی عیراقە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی بڵاوکردەوەو داوای دەستبەجێ دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتی عیراقی کرد و وتیشی" ئەگەر حکومەت دەست لەکارنەکێشێتەوە ئەوە سەرەتای کۆتایی عیراقە".
  
ئاماژەی بەوەش کرد" چەند لایەنێک بە سواربوونی شەپۆلی خۆپیشاندەران یاخود خۆحەشاردان تۆمەتبارم دەکەن، من خۆم بە دوور دەگرم لەو فیتنەیەی ئێستا لە عیراقدا هەیە".
 
لە کۆتایی قسەکانیشیدا وتی" خۆم بەدوور دەگرم لە فیتنەی کوێرانەی حکومەتێکی گەندەڵ و خۆپیشاندەرانێک کە پابەند نەبوون بە خۆپیشاندانی ئشتیانە".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.