Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 14:53

ژمارەی کوژراوەکانی ناسریە و بەغدا بەرزبووەوە

نه‌خۆشخانه‌كان داوای به‌خشینی خوێن له‌ هاووڵاتان ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ خۆپیشاندانەکانی ناسریە توندوتیژیان تێکەوت و تا دێت ژمارەی کوژراوەکان بەرزدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس بەهۆی توندوتیژییەکانی ئەمڕۆی ناسریەوە تا ئێستا 22 کەس کوژراون.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیش بڵاویکردەوە، لە نزیک پردی ئەحراری شاری بەغدا چوار خۆپیشاندەر بە گولەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی زیقار داوا لە هاوڵاتیان دەکات بە زووترین کات روو لە نەخۆشخانەی گشتی شارەکە بکەن بۆ بەخشینی خوێن بەتایبەتی خوێنی گروپی (-) بەهۆی ئەوە دەیان بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

لەلایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی زیقار بڵاوی کردەوە؛ ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی خۆراک کەوتوەتەوە و زیانێکی گەورەی لێکەوتوەتەوە.

پارێزگاری زیقار، بەهۆی دۆخی خراپی پارێزگاكەیەوە و كوژرانی ژمارەیەكی زۆر لە خۆپیشاندەران، سێ رۆژ ماتەمینی راگەیاند.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.