پارێزگاری هەولێر رایگهیاند: بەمنزیکانە نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخ بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونیەکان لە شاری هەولێر دروست دەکرێ.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەمە 2019.11.28 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەشداری لە کۆنفڕانسی پزیشکانی دەروونی کرد و ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەمنزیکانە بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخ بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونیەکان لە شاری هەولێر دروست دەکرێ.
د. فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە ڕێوڕەسمی کۆنفڕانسی پزیشکانی دەروونی کە لە شاری هەولێر سازکرا، لە وتارێکدا باسی لە گرنگی ڕۆڵی پزیشکانی دەروونی کرد و تیشکیشی خستە سەر ئەرکی ئێجگاری زەحمەتی پزیشکانی دەروونی لە بە جێگەیاندنی ڕێنماییەکانی نەخۆشییە دەروونییەکان.
پارێزگاری هەولێر هەروەها مژدەی ئەوەشی بە پزیشکانی ئامادەبوودا، کە پارێزگای هەولێر بۆ ڕەچاوکردن و پێشخستنی چارەسەری دۆخی نەخۆشییە دەروونییەکان، بە هەماهەنگیی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر و بەندی ئەوەن نەخۆشخانەیەکی هاوچەرخ بۆ نەخۆشییە دەروونیەکان لەهەولێر دروست بکەن، بۆ ئەم مەبەستەش زەوییەکی باش لە شوێنێکی گونجاو ئامادەکراوە و بەم نزیکانە لە ڕێگەی خێرخوازێکەوە ئەم نەخۆشخانەیە دروست دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.