وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریاندا كه سیسته‌می ته‌كسی له هه‌رێمی كوردستان رێكبخه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی رووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌مبێته‌وه به‌مه‌ش له رێگه‌ی دانانی لۆگۆ و ره‌نگ و شریتی تایبه‌ت له‌سه‌ر ته‌كسییه‌كان.
دوای ئه‌م بڕیاره‌ش ته‌كسییه‌كان به‌مشێوه‌یه ده‌بن: له‌سه‌ر هه‌ر چوار لای ته‌كسییه‌كه له به‌شی پێشه‌وه و پشته‌وه شریتێكی ره‌نگ تایبه‌ت ده‌بێت بۆ نمونه بۆ شاری هه‌ولێر شریتێكی سوور ده‌بێت، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ده‌رگای شۆفێر و ده‌رگای سه‌كنى ئۆتۆمبێله‌كه لۆگۆیه‌كی له‌سه‌ر ده‌بێت كه تیایدا ناوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پارێزگای هه‌ولێری له‌سه‌ر ده‌نووسرێت وه له‌گه‌ڵیدا كۆدێكی تایبه‌ت به ته‌كسیه‌كه‌ی له‌سه‌ر ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به ره‌نگی شریتی پارێزگاكانی تر، پارێزگای دهۆك به ره‌نگی ره‌ش ده‌بێت و پارێزگای سلێمانی به ره‌نگی شین ده‌بێت، هه‌روه‌ها ته‌كسی نێوان شاره‌كان و پارێزگاكان كه هاتووچۆی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن به ره‌نگی قاوه‌یی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها له به‌شی ناوه‌وه‌ی ته‌كسییه‌كه له‌سه‌ر بالیفه‌كانی دواوه و له‌سه‌ر جامی پێشه‌وه سێ كارتی زانیاری هه‌ن كه ته‌واوی پێناسی شۆفێره‌كه‌ی له‌سه‌ره، كه به سێ زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نووسراوه له‌گه‌ڵ وێنه‌ی شۆفێره‌كه و كۆدی سه‌ر ته‌كسییه‌كه و و ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه و چوار ژماره‌ی په‌یوه‌ندی كردن بۆ سكاڵا كردن له كاتی روودانی هه‌ر رووداوێك بۆ سه‌رنشین دانراوه.
هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا رێكخستنی كاری تەكسی له شار و شارۆچکەكانی كوردستانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندندا هاتووه: وەک وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و بەهەماهەنگی تەواو له‌گەڵ وەزارەتی ناوخۆ هەڵساین بە دانانی رێنمایی قۆناغی یەكەمی نوێ رێكخستنی كاری تەكسی له شار و شارۆچکەكانی كوردستان، كه هه‌ڵساین به واژووكردنی چه‌ند گرێبه‌ستێك كه هه‌موو شۆفێرانی ته‌كسی له هه‌رێمی كوردستان به پێ ئه‌م بڕیارانه دەبێت پابەند بن و جێبه‌جێی بكه‌ن و ڕه‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر پێشكەش كردنی گشت زانیارییه كه‌سییه‌كان له ڕێگای (داتا به‌یسی ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كان و له ئه‌دله‌ی پزیشكی دادوه‌ری كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆیه) ئاگاداربوون له تۆماری تاوانی پێشوو به‌م رێگایه‌ی كه كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، پاراستنی زیاتر بۆ هاووڵاتیانمان دابین ده‌كه‌ین، له رێگای هه‌ڵواسین و لكاندنی كارتی زانیاری ده‌رباره‌ی شۆفێری ته‌كسی له ناو ته‌كسی به‌و شێوه‌یه هاووڵاتیان ده‌توانن زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر شۆفێری ته‌كسیه‌كه بزانن.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كان، ئه‌و ره‌نگه جیاوازانه‌ی لۆگۆی لكێندراوی ده‌ره‌وه‌ی ته‌كسی وا له پۆلیسی هاتووچۆ ده‌كات كه بتوانن ته‌كسیه‌كانی شاره جیاوازه‌كانی كوردستان له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه و رێگا به ته‌كسی نادرێت له شارێك زیاتر كار بكات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی جه‌نجاڵی هاتووچۆ تا ڕاده‌یه‌ك.
لە بڕیارێكی دیكەشدا هاتووە جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاس بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە وە نابێت ڕادێو و تەسجل پێ بكرێت مەگەر بەخواستی سەرنشینەكە نەبێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.