به‌رپرسانی ئه‌منی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه له ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران تا دوێنێ پێنجشه‌ممه 48 چالاكوانی مه‌ده‌نیان له پارێزگاكانی تاران و شیراز و ئیسفه‌هان ده‌ستگیر كردووه.
موحسین خانچه‌رلی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئینتیزانی رۆژئاوای تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند كه 30 چالاكوانیان ده‌ستگیركردووه كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: رۆڵیان له درووست كردنی نائارامی و پشێوی نانه‌وه هه‌بووه.
هه‌روه‌ها مه‌هدی مه‌عسوم به‌یگی فه‌رمانده‌ی هێزه ئینتیزامییه‌كانی پارێزگای ئیسفه‌هان ده‌ستگیركردنی 7 له رێكخه‌ری خۆپێشاندانه‌كانانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیان راگه‌یاند.
ره‌هام به‌خش حه‌بیبی فه‌رماندی هێزه ئینتیزامییه‌كانی پارێزگای فارس ئاشكرای كرد 11 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه رۆڵی سه‌ره‌كیان له پشێوییه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی شیرازدا هه‌بووه.
هه‌رچه‌ندە ئه‌مه ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌می ده‌ستگیركراوه‌كان خۆپێشاندانی ناره‌زایه‌تی ئێران نییه كه له ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی سێ ئه‌وه‌ندەی نرخی به‌نزین ده‌ستیپێكرد و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی رێكخراوی ئه‌منستی ئینته‌رناشناڵ لانیكه‌م 143 كه‌س له خۆپێشانده‌ران كوژراون و نزیكه‌ی 5 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش به هه‌مان هۆكار ده‌ستگیر و زیندانی كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.