به‌پێى هه‌واڵه‌كانى میدیا عێراقییه‌كان، دواى كوژرانى ده‌یان كه‌س له خۆپشانده‌ران له شارى ناسریه‌ى ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار هێزه ئه‌منییه‌كان له شاره‌كه كشاونه‌ته‌وه و پارێزگارى شاره‌كه‌ش ده‌ست له كاركشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند.
به‌پێى ئاماره سه‌ره‌كییه‌كان و سه‌رچاوه پزیشكه‌كان له شارى ناسریه‌ى سه‌ر به پارێزگاى زیقار له ئێواره‌ى رۆژى چوارشه‌ممه‌وه تا ئێستا 32 خۆپیشانده‌ر كوژراون و زیاتر له 180 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوون، دواى كوژرانى ئه‌و ژماره زۆره له خۆپیشانده‌ران به‌شێك له سه‌رۆك هۆزه‌كانى ناسریه و ده‌وروبه‌رى هه‌روه‌ك هۆزى ئال بدور و هۆزى ئال غزى داوایان له ئه‌ندامانیان كردووه چه‌ك هه‌ڵگرن بۆ پاراستن و به‌رگرى كردن له رۆڵه‌كانیان كه به‌شدارى له خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و له ئێستادا هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوه‌ندى پارێزگاى زیقار كشاوه‌نه‌ته‌وه.
هاوكات به‌هۆى كوژرانى ده‌یان خۆپیشانده‌ر و برینداركردنى سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران دوێنێ پینجشه‌ممه 28ى تشرینى دووه‌مى 2019، عادل الدخیلى پارێزگارى شارى زیقار ده‌ست له كاركشانه‌وه‌ى خۆى راگه‌یاند، له ئێستاشدا خۆپیشانده‌رانى شاره‌كه چه‌ند لیژنه‌یه‌كى ناوخۆییان دروستكردووه بۆ سه‌رپه‌رشتى و پارێزگارى خۆپیشانده‌ران.
هه‌روه‌ها به‌پێى هه‌واڵێكى سكاى نیوز ئه‌لعربیه، ئێواره‌ى دوێنێ زیاتر له 45 خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانى ناسریه و نه‌جه‌ف و به‌غدا كوژراون و زیاتر له 500 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
له‌باره‌ى كوژران و برینداربووه‌كانى شارى ناسریه‌ى سه‌ر به پاریزگاى زیقار عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌یه‌كى بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوژرانى خۆپیشانده‌رانى شارى زیقار دروستكردووه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.