ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق له گوتاری ئه‌مڕۆ هه‌ینی له شاری كه‌ربه‌لا، گوتارێكی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا كه له رێگه‌ی ئه‌حمه‌د سافی نوێنه‌ری خوێندرایه‌وه، عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق، رژانی خوێنی خۆپێشانده‌رانی به حه‌رام زانی و رایگه‌یاند كه سته‌م كردن تا سه‌ر به‌ره‌وام نا‌بێـت.
هه‌وره‌ها گوتی: تا ئیستا لایه‌نه په‌یوه‌ندیه‌داره‌كان نه‌یانتوانیه‌وه داواكاری خۆپێشانده‌ران به‌دی بێنن و به داخه‌وه خۆپێشانه‌رێكی زۆر له ناسریه و نه‌جه‌ف كوژران.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه نابێت رێگه بدرێت كه‌سانی تێكده‌ر، رێڕه‌وی خۆپێشاندانه‌كان به‌لاڕی دابه‌رن و پێوسیته به زووترین كات په‌رله‌مانی عێراق یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌موار بكاته‌وه، به‌و پێیه‌ی كه په‌رله‌مان متمانه‌ی به حكوومه‌ت داوه بۆیه ده‌بێت پێداچوونه‌وه به بژارده‌كانیدا بكات.
له كۆتاییدا وێڕای هۆشداریدان به‌وه‌ی كه له ئیستادا عێراق به دۆخێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌رێت و جێبه‌جێ نه‌كردنی داوای خۆپێشانده‌ران دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه مه‌رجه‌عییه‌ت پشتوانی له خۆپێشانده‌ران و داوا ره‌واكانی ئه‌وان ده‌كات.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.