كەمێك به‌ری نها ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" بە فەرمانی ناڕاستەوخۆی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان لە نەجەف، دەست لەكار كێشانەوەی رادەستی پەرلەمانی عێراق دەكات.
دوێنێ پێنجشەممەش موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدریەكان و فراكسیۆنی ئەلسائیرون داوای كرد بۆ ئەوەی چیتر خوێنی هاووڵاتیان نەڕژێ لە خۆپێشاندانەكاندا، پێویستە عەبدولمەهدی بە زووترین كات دەست لە كار بكێشێتەوە.
جێی باسە عەبدولمەهدی له راگه‌یه‌ندراوەكەیدا كە ئەم ئێوارەیە بڵاوی كردەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە لە وه‌ڵامی خواستی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعە و بۆ كارئاسانی و خێراكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی، به نووسراوی فەرمی داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه ئاراسته‌ی پەرلەمانی عێراق دەكات.
دەقی راگەیێندراوی عەبدولمەهدی:-
به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
ئه‌مڕۆ 29-11-2019 به پەرۆشییەوە گوێم له گوتاری هه‌ینیی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینی گرت، كه تێیدا باسی له‌وه‌كرد " سه‌رباری ئه‌و دۆخه گرژییه‌ی وڵات پێیدا تێده‌په‌ڕێت به‌تایبه‌تی له‌ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌ی رابردوودا كه كه‌مته‌رخه‌می روونی لێكه‌وتووه‌ته‌وه له مامه‌ڵه‌كردنی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی مافه‌كان و رێگریكردن له خوێنڕشتن، بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین كه حكومه‌تی هه‌نووكه‌یی تێیدا هه‌ڵقوڵاوه، له‌مباره‌یه‌وه چاو بگێڕێت به بژارده‌كانی و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و پارێزگاریكردنی له خوێنی رۆڵه‌كانی ره‌فتار بكات و نه‌خزێته نیو گێژاوه‌ی تووندوتیژی و پشێوی و كاره‌ساتبارییه‌وه". منیش به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌مه‌وه‌هاتنی ئه‌م بانگهێشته و بۆ ئاسانكاریكردن و خێراییكردن له جێبه‌جێكردنی له نزیكترین كاتدا، نووسراوی فه‌رمیی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م له سه‌رۆكایه‌تیی حكومه‌تی ئێستا بۆ به‌ڕێز ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رز ده‌كه‌مه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنەران چاو به بژارده‌كانیدا بگێڕێت. له‌كاتێكدا هه‌موو كه‌س ده‌زانێت، من پێشتر ئه‌م بژارده‌یه‌م بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل و نیشتمان، به‌شێوه‌یه‌كی راشكاوانه پێشنیاز كردبوو. له یاداشتنامه فه‌رمییه‌كانیشدا تۆمارکراوە.
خوای گه‌وره عێراق و خه‌ڵكه‌كه‌ی بپارێزێت و مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئایینیش بپارێزێت و وه‌ك رووناكییه‌ك و چه‌ترێك بۆ سه‌ر هه‌موومان بهێڵێته‌وه. خوا پشتیوانمان بێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران
29-11-2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.