Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 14:53

حەیدەر عەبادی داوا لە پەرلەمان دەکات متمانە لە عادل عەبدولمەهدی وەربگرێتەوە

عادل عەبدولمەهدی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات
کوردستان TV
100%

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی خۆی بۆ وتارەكەی نیوەڕۆی ئەمڕۆی مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان راگەیاندو داوایكرد پەرلەمانی عێراق كۆببێتەوە و متمانە لە عادل عەبدولمەهدی بسەنێتەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ وتارەكەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق راگەیاندو داوایكرد پەرلەمانی عێراق سبەی شەممە، دانیشتنێك ئەنجامبدات و تیایدا متمانە لە حکومەتی ئێستا بسەنرێتەوە و حكومەتێكی نوێ و سەربەخۆ پێكبهێنرێت.

عەبادی رایگەیاند" پێویستە یاسایەکی دادپەروەرانە بۆ هەڵبژاردنەکان دابنرێت و کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان پێكبهێنرێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەو ئازاد و پاک و بێگەرد بە هاوبەشی لەگەڵ نەتەوەیەکگرتوەکان".

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند" بە فەرمانی ناڕاستەوخۆی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكان لە نەجەف، دەست لەكار كێشانەوەی رادەستی پەرلەمانی عێراق دەكات.

دوێنێ پێنجشەممەش موقتەدا سەدر ڕێبەری سەدریەكان و فراكسیۆنی ئەلسائیرون داوای كرد بۆ ئەوەی چیتر خوێنی هاووڵاتیان نەڕژێ لە خۆپێشاندانەكاندا، پێویستە عەبدولمەهدی بە زووترین كات دەست لە كار بكێشێتەوە.

جێی باسە عەبدولمەهدی له‌ راگه‌یه‌ندراوەكەیدا كە ئەم ئێوارەیە بڵاوی كردەوە، ئاماژەی بەوەداوە كە لە وه‌ڵامی خواستی مه‌رجه‌عیه‌تی شیعە و بۆ كارئاسانی و خێراكردنی پرۆسه‌ی چاكسازی، به‌ نووسراوی فەرمی داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ ئاراسته‌ی پەرلەمانی عێراق دەكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.