Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 03:47

سکرتێری گشتی ناتۆ: دیداره‌که‌ی مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان گرنگه‌

ناتۆ: پاڵپشتی گفتوگۆی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند" دیدارەکەی مەسرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان گرنگە.

یێنز ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ بۆ کوردستان 24 ئاماژەی بەوە كرد، پاڵپشتی لە گفتوگۆی سیاسی دەكەن لە نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ناوچەكە، لەو چوارچێوەیەشدا دیدارەکەی مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان گرنگە.

لەبارەی دۆخی سووریاش، ستۆڵتنبێرگ گوتی" سووریا پێویستی بە گفتوگۆی سیاسی زیاترە، ناتۆ پاڵپشتی تەواوی هەوڵەکانی چارەسەری سیاسی لە سووریا دەکات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.