وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، ژنێك به‌چه‌قۆ كوژراوه‌و تائێستاش هۆكاره‌كه‌ی نازانرێت.
له‌و باره‌یه‌وه سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاگاداركراینه‌وه له بوونی ته‌رمی ژنێك له گه‌ڕه‌كی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی و تیمه‌كانمان كه گه‌یشتوونه‌ته شوینی ڕووداوه‌كه بینویانه ژنێك به‌چه‌قۆ كوژراوه.
وتیشی" هاوسه‌رو كچێكی ئه‌و ژنه باری ده‌روونییان تهواونیهو ژنه‌كه‌ش ته‌مه‌نی 66 ساڵانه‌و تائێستا نازانرێت ئه‌و رووداوه چۆن روویداوه، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه دهستیپێكردوهو دواتریش ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی" تا ئێستا هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و له‌لێكۆڵینه‌وه داین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.