Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 16:25

بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای زیقار  دەستى لەکارکێشایەوە

دوێنى پارێزگاریش دەستى لەكاركێشایەوە
کوردستان TV
100%

لەمیانی بەردەوامی ئالۆزییەكاندا له‌ هەردوو پارێزگای زیقار و نەجەف، محەممەد زیدان ئەلقورەیشی بەرپرسی پۆلیسی پارێزگای زیقار  دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند.

زیدان ئەلقورەیشی، ئێوارەی ئەمڕۆ رایگەیاند " بەهۆی چەند هۆكارێكی تایبەتیەوە، وەك بەرپرسی  پۆلسیسی زیقار دەست لە پۆستەكەم هەڵدەگرم، بەڵام سەبارەت بەو هۆكارانە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوه‌.

ئەوەش لەكاتێكدایە، بەهۆی رووداوەكانی دوێنێ پێنجشەممەی پارێزگاكە و كوژران و برینداربوونی دەیان كەس، عادل دەخیلی، پارێزگاری ئەو پارێزگایە  دەستلەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند و داوایكرد لێكۆڵینەوەەكی گشتگیر لەو رووداوانە بكرێت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.