سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتیمانی عیراقی رایگەیاند، پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێک بهێنرێت.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نیشتمانی رایگەیاند" پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەر لە عیراقدا پێک بهێنرێت کە ئەرکی ئامادەکاری بێت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە.
وتیشی" عادل عەبدولمەهدی کێشە گەورەکە نیە، بەڵکو بەشێکی بچووکی کێشەکانی عیراق سەرۆک وەزیرانی ئێستایە، کێشەی عیراق سروشت و پێکهاتەی پرۆسەی سیاسی عیراقە کە وڵاتی بەرەو داڕووخان بردووە".
ئاماژەی بەوەش کرد" پێویستە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێستای عیراق هەڵبوەشێنرێتەوەو کۆمیسیۆنێکی نوێ پێکبهێنرێت"
ئەم وتانەی عەلاوی لەکاتێکدایە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند، نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەشی پەرلەمانی عیراق دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.