پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئه‌مه‌ریكا، بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانی خۆیان له دۆخی ئێستای عێراق نیشاندا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له حكوومه‌تی عیراق كرد ده‌ست به چاكسازی بكات و به ده‌نگی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچێت.
هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا به توندی به‌كارهێنانی توندوتیژی و گولله‌ی ڕاسته‌قینه‌ی دژ به خۆپیشانده‌ران له عیراق سه‌ركۆنه كرد‌و سه‌رله‌نوێ داوای كرد كه پێویسته ناڕه‌زاییه‌كانی عیراق به شیوه‌یه‌كی سیاسی و ئاشتیانه چاره‌سه‌ر بكرێن. فه‌ڕه‌نساش داوای دیالۆگ و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.