تیرۆریستانی داعش به هاوه‌ن و قه‌ناس هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ-ی سه‌ر به قه‌زای كفری له ئیداره‌ی گه‌رمیان.
شه‌وی رابردوو بۆمبێكی چێنراو به‌كاروانێكی ئۆتۆمبێله‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ناحیه‌ی كوڵه‌جۆ، رائید سمكۆ عه‌لیدا ته‌قیوه‌ته‌وه، دواتر به قه‌ناس هێرش ده‌كرێته سه‌ریان و شه‌ڕێكی قورس له‌نێوان كارمه‌ندانی ئاسایشی كوڵه‌جۆ و تیرۆریستانی داعشدا رووده‌دات.
هاوكات تیرۆریستانی داعش سێ گولـله هاوه‌نیان له ده‌شتاییه‌كانی ده‌وروبه‌ری كوڵه‌جۆ، ئاراسته‌ی ناحیه‌كه كردووهوبههۆی هێرشه‌كه‌وه دوو كارمه‌ندی ئاسایش شه‌هید بوون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی شاره‌دێی كوڵه‌جۆ رائید سمكۆ عه‌لی له هێرشه‌كه‌دا به قه‌ناس برینداربووه و فیشه‌كێك به‌ر سكی كه‌وتووه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كراوه‌و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری گیانی له‌ده‌ستداوه و شه‌هیدبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.