Erbil 38°C ھەینی 20 شوبات 16:25

ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌باره‌ی ڕه‌وشى ئێستای عێراق کۆده‌بێته‌وه‌

نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: زیادبوونی ژماره‌ی كوژراو و برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ ناكرێ قه‌بوڵ بكرێت
کوردستان TV
100%


ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی دۆخی عێراق كۆده‌بێته‌وه‌. 

جێنین هانس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق رایگه‌یاندووه‌، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی له‌باره‌ی دۆخی ئاڵۆزی عێراق ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌ و باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو مانگه‌ خۆپیشاندانی خوێناوی له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ند و باشووری عێراق روویداوه‌

 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ زیادبوونی ژماره‌ی كوژراو و برینداران گه‌یشتووه‌ته‌ ئاستێك كه‌ ناكرێ قه‌بوڵ بكرێت. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.