له گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی یه‌كه‌می جامی كه‌نداو بۆ تۆپی پێ و له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان گڕوپ، هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ری میواندار سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به شه‌ش گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌نی برده‌وه
یاریزانانی قه‌ته‌ر هه‌ر له سه‌ره‌تاوه فشارێكی توندیان خسته سه‌ر گۆڵی یه‌مه‌ن و له خوله‌كی بیستونۆدا، یاریزان عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن گۆڵێكی بۆ قه‌ته‌ر تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و حه‌وت به‌ده‌ستهێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه به‌كۆتاهات
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوحه‌وتدا، یاریزان موعیز عه‌لی گۆڵی سێیه‌می قه‌ته‌ری تۆماركرد، پاشان یاریزان عه‌بدولكه‌ریم حه‌سه‌ن گۆڵی سێیه‌می خۆی و چواره‌می قه‌ته‌ری له خوله‌كی حه‌فتاودوو به لێدانی سزا به‌ده‌ستهێناو بووه هاتریكی یاری، له خوله‌كی ههشتاوپێنجیشدا، یاریزان عه‌بدوڵڵا عه‌بدولسه‌لام گۆڵی پێنجه‌می قه‌ته‌ری تۆماركرد، ئینجا یاریزان ئه‌كره‌م حه‌سه‌ن گۆڵی شه‌شه‌می قهتهریهكانی له دواساته‌كانی یاری به‌ده‌ستهێنا
به‌م بردنه‌وه‌ش قه‌ته‌ر سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی سێ خاڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.