له‌گه‌ری پازده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی فه‌ره‌نسا به یاری نێوان مارسیلیاو ستاد برێست ده‌ستی پێكرد كه تیایدا یانه‌ی مارسیلیای میواندار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناو به دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك له یانه‌ی ستاد برێستی برده‌وه
یاریه‌كه له‌سه‌ر یاریگای فیلۆدرۆم به‌رێوه چوو، له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له یانه‌كان نه‌یان توانی گۆل تۆمار بكه‌ن ، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش بۆنا سار گۆلی یه‌كه‌می مارسیلیای تۆمار كرد
هێرشه‌كانی تیپی میوان بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری به‌رده‌وامی هه‌بوو تا له خوله‌كی هه‌شتاو هه‌شت ئیرڤین كاردۆن به تۆمار كردنی گۆلێك ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه ، به‌لام یه‌ك خوله‌ك دواتر نیمانیا رادۆنیچیش گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی مارسیلیای تۆمار كرد‌و یانه‌كه‌ی به بیست‌و هه‌شت خال سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و یانه‌ی ستاد برێستیش خاوه‌نی هه‌ژده خاله‌و له پله‌ی چوارده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.