له ده‌ست پێكی گه‌ری سێزده‌هه‌مینی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا یانه‌ی شالكه میوانداری یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی دوو گۆل به‌رامبه‌ر به گۆلێك
یاریه‌كه له‌سه‌ر یارگای فیلیتینس ئه‌رینا به‌رێوه چوو ، تیپی خاوه‌ن یاریگا له‌سه‌ره‌تاوه فشاری خسته سه‌ر گۆلی میوان و توانیان له خوله‌كی بیست‌و یه‌ك به گۆلێكی بینیۆ رامان پێشبكه‌ون ، به‌لام له خوله‌كی سی‌و شه‌ش یاریزان ماركۆس ئینغفارتسن گۆلی به‌رامبه‌ر بونه‌وه‌ی تۆمار كرد‌و ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه
له گێمی دووم هه‌ردوو یانه به‌مه‌به‌ستی گۆرینی ئه‌نجام هاتنه‌وه ناو یاریگا تا له خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش سوات سه‌ردار گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد .
به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش یانه‌ی شالكه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بۆ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی و كۆی خاله‌كانی گه‌یانده بیست‌و شه‌ش خال ، یانه‌ی یۆنیۆن به‌رلینیش به كۆكردنه‌وه‌ی شازده خال له پله‌ی شازده‌هه‌مینی ریزبه‌ندی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.