Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 05:20

یانه‌ی بارسێلۆنا فیلمێکی دۆکیومێنتاری له‌باره‌ی چه‌ند لایه‌نێکی شاراوه‌ی یانه‌که‌ بڵاوکرده‌وه

له‌ پێنج به‌شی جیا پێكدێت
کوردستان TV
100%


یانه‌ی بارسێلۆنا فیلمێكی دۆكیومێنتاری له‌باره‌ی چه‌ند لایه‌نێكی شاراوه‌ی یانه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه، ئیداره‌ی بارسا فیلمه‌كه‌ی به‌ناونیشانی ماچ ده‌ی واتا ڕۆژی یاری به‌هاوكاری كۆمپانیای ڕاكوتێنی ژاپۆنی بۆ كاروباری ئه‌له‌كترۆنی و سپۆنسه‌ری فه‌رمی خۆی به‌رهه‌م هێناوه‌ كه‌ له‌ پێنج به‌شی جیا پێكدێت و كۆمێنتی دیمه‌نه‌كانی له‌ لایه‌ن ئه‌كته‌ری ناسراوی ئه‌مه‌ریكی جۆن مالكۆڤیچ به‌ زمانی ئینگلیزی ده‌خوێندرێته‌وه‌و ژێرنووسی زمانی ئیسپانی بۆ كراوه

 ڕووداوه‌ دۆكیومێنتاریه‌كانی فیلمه‌كه‌ چه‌ند دیمه‌نێكی یاریزانان و كه‌س و كاریان و ستافی ڕاهێنه‌ران و هانده‌رانی تیپه‌كه‌ له‌ وه‌رزی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ دووهه‌زارونۆزده‌ به‌خۆوه‌ده‌گرێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.