Erbil 38°C پێنجشەممە 19 شوبات 05:20

فیفا سزایه‌کی توندی به‌سه‌ر ڕیکاردۆ تێکسێرا سه‌رۆکی پێشووی یه‌کێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌پاند

تا كۆتایی ژیانی له‌ هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی فه‌رمی و وه‌رزشی دووری خسته‌وه
fifa
کوردستان TV
100%


یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا سزایه‌كی توندی به‌سه‌ر ڕیكاردۆ تێكسێرا سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌پاندو تا كۆتایی ژیانی له‌ هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تیه‌كی فه‌رمی و وه‌رزشی دووری خسته‌وه

 ئه‌ویش به‌تۆمه‌تی ساخته‌كاری و وه‌رگرتنی به‌رتیل به‌ ملیاران دۆلار له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئه‌مه‌ریكای باشوور له‌ ساڵانی دووهه‌زاروشه‌ش تا دووهه‌زارودوازده، هاوكات فیفا سزایه‌كی مادی به‌ بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری به‌سه‌ر تێكسێرا سه‌پاند، به‌ڵام نازانرێت ئاخۆ له‌ ڕووی یاساییه‌وه‌ فیفا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه‌ ئه‌م سزا مادیه‌ جێبه‌جێ بكات یاخود نا

 جێگای باسه‌ چوار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دادگای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا تێكسێرای ته‌مه‌ن حه‌فتاودوو ساڵی به‌ گه‌نده‌ڵی و شوشتنه‌وه‌ی پاره‌ تۆمه‌تبار كردبوو، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی به‌ڕازیل سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ نه‌گواستنه‌وه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا كه‌ بڕیاربوو له‌و وڵاته‌ دادگایی بكرێت 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.