دوای ئه‌وه‌ی شاندێكی زانایانی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداری له خولێكی زانستی رێكخراوی جیهانی ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر له وڵاتی میسڕ ده‌ستیان به كاره‌كان كرد‌و ده‌رفه‌تی چالاكی و سه‌ردان و دیدار‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره دێرین و گرنگه‌كانیان بۆ ره‌خساندن، سه‌ردانی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌زهه‌ری شه‌ریفیان كرد.
رۆژی 26ی11ی2019 شاندی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئه‌زهه‌ری شه‌ریف و بینینی هونه‌رو شێوازی ئه‌ندازه‌یی و بیناكاری سه‌ردانی مزگه‌تی ناوبراویان كرد.
له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه به‌رێز شێخ ئیبراهیم سه‌ید به‌رێوه‌به‌ری كاروباری مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر به تێر‌و ته‌سه‌لی لایه‌نی هونه‌ری و مێژووی و دیزاینی مزگه‌وتی بۆ شاندی ناوبراو شیكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به گرنگی و پێگه‌ی مزگه‌وته‌كه كرد وه‌ك ناوه‌ندێكی زانستی و ئه‌نجامدانی چالاكی مه‌عریفی.
له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه شاندی زانایانی كورد وێڕای خۆشحاڵیان به دیمه‌نی جوانی مزگه‌وتی ئه‌زهه‌ر، هاوكات به گرنگیه‌وه رۆڵی مێژوویی و زانستی مزگه‌وته‌كه‌یان به‌رز نرخاند.
له سمینارێكیدا له ژێر ناونیشانی (مقاصد الشریعه) له‌گه‌ڵ شاندی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان له وڵاتی میسڕ، كه له خولێكی یه‌ك مانگه‌دا به‌شدارن و له‌وێ ئاماده‌ن،رۆژی پێنجشه‌ممه 28/11/2019 به‌ڕێز دكتۆر عبدالحی عزب سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی ئه‌زهه‌ر ڕایگه‌یاند: حوكمه شه‌رعیه‌كان په‌یوه‌ندیێكی پته‌ویان به بنه‌ما و مه‌به‌سته شه‌رعیه‌كانه‌وه هه‌یه و ناكرێ له‌یه‌ك جیابكرێنه‌وه.
هه‌ر له میانه‌ی سمیناره‌كه‌دا، به‌ڕێز دكتۆر عزب زیاتر گوتی: "شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام؛ بۆ رێكخستنی رێڕه‌وی ژیانی مرۆڤ هاتووه، تا په‌یوه‌ست و پابه‌ندی بكات به به‌رنامه‌یه‌كی ته‌ندرووست و رێك، هه‌ر بۆیه‌ش كاروباری دونیا؛ بێ ئایین ناچێ به‌ڕێوه و به پێچه‌وانه‌شه‌وه؛ كاروبار و فه‌رمایشته ئایینیه‌كان، به‌بێ دونیا و ژیان به‌ڕێوه ناچن؛ سه‌ره‌نجام هه‌ردوكیان به‌یه‌ك ڕێوڕه‌سم و پڕۆگرامه‌وه گرێدراو‌ن".
سه‌رۆكی پێشووی زانكۆی ئه‌زهه‌ر بۆ زانایان كوردستان، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، كه شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلام؛ روخسه‌ت و عه‌زیمه‌تیش له خۆده‌گرێ و بنه‌ما فیقهییه‌كانیش له‌ژێر سایه و سێبه‌ری ئه‌و مه‌به‌سته فیقهیهیانه‌وه هه‌ڵێنجراون، بۆ نمونه: بنه‌ماكانی "إژا چاق الأمر اتسع" و "المشقه تجلب التیسیر" باشترین ئاماژه‌ن و سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌شن، كه ته‌كلیفه شه‌رعیه‌كان له زانستی (اصول الفقه) به توانای تاكی (مكلف)ـه‌وه به‌ندن و مرۆڤه‌كان به‌كار و عیباده‌تێكه‌وه وابه‌سته ناكرێن، كه له‌توانایانه‌وه به‌ده‌ر بێت.
كوردستان تیڤی/ كامران



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.