ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراق بەسەرپەرشتی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق كۆبووهوه، تیایدا عادل عەبدولمەهدی جەختیكرد لەوەی نامەی دەستلەكاركێشانەوی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەكات و پەشیمان نییە.
ئەمڕۆ شەممە 30-11-2019 لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیراندا عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عیراق لەسەر رەوشی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت گفتوۆگیان كرد، تێدا سەرۆكوەزیران داوای لە وەزیرەكان كرد تا پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە كارەكانیان دەستبەكار بن.
ههر لە كۆبوونەوەكەدا دەنگدرا لەسەر دوور دهسەتلەكاركێشانەوەی هەر یەكە لە بەڕێوەبەری نووسینگەی ئەنجومەنی وەزیران و ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی نوێنەران.
سەرۆكوەزیران داوای لە ئەنجومەنی نوێنەرانیش كرد ئەو رێوشوێنانەی پێویستن بۆ كۆبوونەوەی سبەینێ بیگرنە بەر لە بارەی دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتەكەی.
عەبدولمەهدی جەختیشی لە سەر رادەستكردنی دەسەڵاتكرد بە شێوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ بەدی هاتنی ئامانجەكانی گەلی عیراق.
دوێنێ هەینی، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكوەزیرانی عیراق رایگەیاند، رۆژی یەكشەممە 1-12-2019 نامەی دەستلەكاركێشانەوەی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەكات.
شایهنی باسه ئەوە یەكەمجارە، لەسیستمی حوكمڕانی عێراقدا سەرۆكوەزیران بەویستی خۆی داوای دەستلەكاركێشانەوە بكات، لەدەستووروپەیڕەوی ناوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانیشدا هیچ ئاماژەیەك بە دەستلەكاركێشانەوە نەكراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.