سه‌رۆك بارزانی، له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری شه‌هیده‌كان ده‌كات، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش و دوو كارمه‌ند شه‌هید بوون، له ته‌قینه‌وه‌كانی كه‌ركووكیش ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی برینداربوون، شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون، ئه‌مرۆش له كه‌ركووك دوو ته‌قینه‌وه روویدا.
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شەوی ڕابردوو، تیرۆریستان هێرشیان کردۆتەوە شارۆچکەی کوڵەجۆی سەر بە کفری، بەو هۆیەشەوە بەڕێوەبەر و دوو کارمەندی ئاسایشی ئەو شارۆچکەیە شەهیدبوون و چەند کارمەندێکیش بریندار بوون، هەروەها ئەمڕۆ چەند تەقینەوەیەک لە کەرکووک ڕوویان دا و بووە هۆی برینداربوونی چەند هاووڵاتییەک.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری شەهیدەکان دەکەین و هیوای چاکبوونەوەی خێرایش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ئەم پەلامارانە ئاماژەن کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خەریکی خۆڕێکخستنەوەیە و هێشتا هەڕەشەیە بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری.
ڕیشەکێشکردنی تیرۆر، و پێویستی بە هەماهەنگیی زیاتری نێودەوڵەتی هەیە، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەڕەشەی تیرۆریستان بۆ سەر دانیشتوانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، پێویستە حکوومەتی هەرێم و بەغدا، هەنگاوی خێراتر بنێن بۆ هەماهەنگیی ئەمنی و سەربازی لەو ناوچانە.
مسعود بارزانی
30ـی11ـی2019
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.