Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 00:47

جوتیار عادل: شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌ به‌غدا

لەسەر مووچەی فەرمانبەرانیش روونكرده‌وه‌ ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%


وتەبێژی حكومەت هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی كردووه‌ و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بن.

وتەبێژی حكومەت هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بە پێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی دیاری دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە وەك خۆی دابەش دەكرێت و گوتیشی: شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و وردەكایەكانی بودجە لەگەڵ لیژنەكەی عیراق دادەڕێژرێتەوە و دەدرێتە سەرۆك وەزیران بۆ پەسەند كردنی.

جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: مووچەخۆرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا مووچەكانیان وەردەگرن و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیرانی عیراق هیچ كاریگەری لەسەر مووچە نابێت، مانگانە بە پێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی دیاری دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەك خۆی دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، شایستە داراییەكانی هەرێم پارێزراو دەبن، حكومەتی هەرێم لەگەڵ حكومەتی عیراق ڕێككەوتنی كردووە و گفتوگۆكانیش بەردەوامە.

ئاشكراشی كرد، كە شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا و وردەكایەكانی بودجە لەگەڵ لیژنەكەی عیراق دادەڕێژرێتەوە و دەدرێتە سەرۆك وەزیران بۆ پەسەند كردنی.

جوتیار عادل وتیشى: پەیوەندیەکانمان لەگەڵ حکومەتى عێراق بەردەوام دەبێت، پێشتریش کۆمەڵێک کۆبوونەوە کراوە و گەیشتوین بە چەند هەنگاوێکى زۆر باش و خاڵى هاوبەش، بابەتى بودجەش لە وەزارەتى دارایی و ئەنجومەنى وەزیران قسەى لەسەرکراوە  و گەیشتون بە چەند خاڵ و بابەتێکى گرنگ.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.