لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك بۆ مالپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌قی راگه‌یاندراوێكى وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێرشێكى ناره‌وای تیرۆرستانى داعش له‌سنوری قه‌زای كفری سه‌ر به‌ئیداره‌ى گه‌رمیان كه كه‌شه‌هید بوونی به‌رێوه‌به‌ر و 2 كارمه‌ندی ئاسایشى لێكهوتهوه، شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێمی كوردستان رایدهگهێنێت ، جێگه‌ی داخ و نیگه‌رانی زۆری ئێمه‌یه، له ئه‌نجامی هێرشێكی ناڕه‌وای توندڕه‌وان و تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر رۆڵه ئازاكانمان له سنووری قه‌زای كفری سه‌ر به ئیداره‌ی گه‌رمیان، شه‌هیدبوونی به‌ڕێوه‌به‌ر و دوو كارمه‌ندی ئاسایشی لێكهوتهوه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ى هه‌رێم راشیدهگهێنێت ـسهرهخۆشی و هاوخه‌می خۆمان به بنه‌ماڵه و کەسوکاری شەهیدان (رائید سمكۆ عەلی) بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆكس و دوو كارمەندی تری ئاسایش (محمود جمعە و جمعە عەبد) راده‌گه‌ینین، كه له ئه‌نجامی كرده‌یه‌كی هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان كه په‌لامارێكی تیرۆریستانی داعشیان لە سنووری كوڵەجۆی زەنگ ئاباد تێك‌شكاند و توانییان خەونی گڵاوی تیرۆریستان لە گڵ بنێن.
شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه به‌داخه‌وه، ئه‌م هێرشەی تاریك په‌رستان و تیرۆریستانی داعش، ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت، كه داعش هێشتا زیندووه‌و به ته‌واوه‌تی بنبڕنهكراوه، ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌میشه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و كۆبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و راوێژكارانی هاوپه‌یماناندا هۆشداری ئه‌وه‌مان داوه، كه داعش تێكنهشكێنراوهو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ماوه، وه‌لێ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه هێشتا ئالنگاری و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌م ئێمه‌ی كورد و هێزه‌كانمان له ناوچه جیاجیاكان ماوه و مایه‌ی هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنه.
لهبهشێكى دیكه‌ى راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه هاتووه ، لێره‌وه، جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر ئاماده‌یی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له پاراستنی خاكی كوردستان و سنوره‌كانمان ، داواش له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین له هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانمان به‌رده‌وام بێت و میكانیزمی ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه به‌ره‌و پێشتر‌و زیاتر ببات.
لهكۆتادا شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه رایدهگهێنێت هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، كه كرده‌ی له‌م شێوه‌یه ئامانجی تیرۆریستان ناپێكێت و هه‌رێمه‌كه‌مان به دڵسۆزی و ئه‌مه‌كی هێزه ئازاكانی، له پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و هێزه‌كانی تر به پارێزراوی ده‌مێنێته‌وه و كاروانی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات له‌گه‌ڵ دۆستهكانماندا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی میكانیزمی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی باشتری ئه‌و كرده تیرۆریستیانه ده‌گرینه به‌رو هه‌موولایه‌ك دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه، كه رێگای پشێوی و نائارامی تیرۆریستان كورته و له‌ناوی ده‌به‌ین.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.