Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 01:33

شانده‌که‌ی هه‌رێم ده‌چێته‌وه‌ به‌غداو پێداگیری له‌ موچەی فەرمانبەران و مافە دەستورییەکانی پێشمەرگەو ھەرێم ده‌کات

وته‌بێژی حكومه‌تى هه‌رێم: دڵنیایی ده‌دەینە موچه‌خۆران و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه‌ وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


رووداوه‌كانی ناوخۆو ره‌وشی سیاسی عێراق و نامه‌ی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، چه‌ند پرسیارێكیان لای هه‌ندێ له‌ هاووڵاتیان دروستكرده‌وه‌ به‌تایبه‌تیش ده‌رباره‌ی دانوستان و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و زیاتریش ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی چاوه‌ڕوانده‌كرێ له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌ نێوان هه‌ولێرو به‌غدا واژوو بكرێت. له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ر یه‌ك له‌ سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێم و بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لێدوانیان له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ دا.

جووتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دڵنیایی ده‌دەینە موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و جه‌خت ده‌كەینەوە، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دیاریكراوه‌، موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم مانگانه‌ وه‌ك خۆی دابه‌ش ده‌كرێت.
وته‌بێژی حكومه‌تى هه‌رێم روونشیكرده‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێككه‌وتنی كردووه‌ و گفتوگۆكانیش به‌رده‌وام ده‌بن، وتیشی، حكومه‌تی عێراق ره‌شنووسی بودجه‌ی په‌سه‌ندكردووه‌ و تێیدا وه‌ك بنه‌مایه‌ك پابه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم په‌سه‌ندكراوه‌، به‌یانیش له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ وه‌زیرانی دارایی و پلاندانانی عێراق كۆده‌بنه‌وه‌ و ورده‌كارییه‌كان تاوتوێ ده‌كرێن.
بەرپرسی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا رایگەیاند، چوونی شاندی هەرێمی كوردستان بۆ بەغدا بۆ گفتوگۆكردنیان لەبارەی بودجەی 2020ی عێراق ‌و پشكی هەرێمی كوردستان لەو بودجەیە دواناكەوێت و لەكاتی خۆیدا ئەنجامدەدرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆ، ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند:ئه‌مرۆ شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ سەردانی به‌غدا دەكات و گفتوگۆكان بەردەوام دەبن بە ئومێدی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی خەڵكی كوردستان.
ئومێد سەباح وتیشی: پێداگری لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان و مافە دەستوورییەكانی پێشمەرگە و مافی ھەرێمی كوردستان لە بودجەی بەكارخستن و وەبەرھێنان دەكەین.
 

 

سه‌نته‌ر میدیا

 

دانانى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.