ئایدز نه‌خۆشییه‌كه ده‌بێته ھۆی دابه‌زینی توانای كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌ش، كه به‌ھۆی ڤایرووسی ئێچ ئای ڤییه‌وه تووشی مرۆڤ ده‌بێت. ئه‌یدز به‌ھۆی زایه‌ند و گواستنه‌وه‌ی خوێنه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. له ساڵی (١٩٨١)ـه‌وه تا ئێستا ئه‌یدز زیاتر له ٢٥ ملیۆن كه‌سی كوشتووه، كه به نزیكه‌یی ده‌كاته نیوه‌ی ژماره‌ی كوژراوانی جه‌نگی جیھانی دووه‌م. له كاتی ئێستا نزیكه‌ی ٣٣ ملیۆن كه‌س له جیھان تووشی ئه‌یدز بوون.
له ساڵانی نێوان ١٨٨٤ - ١٩٢٤ له ڕۆژئاوای ناوه‌ڕاستی ئه‌فریقا ڕاوچیان ڕاوی مه‌یمونی چیمپانزیان ده‌كرد. وا بڕوایه كه ھه‌ندێك له خوێنی مه‌یموونه‌كان چووه‌ته ناو جه‌سته‌ی ڕاوچییه‌كان "له ڕێگای برین". خوێنی مه‌یموونه‌كان ڤایرۆسێكی تێدابووه، كه بێ‌زیان بووه بۆ مه‌یموون به‌ڵام بكوژه بۆ مرۆڤ ئه‌ویش بریتی بووه له ڤایرۆسی ئێچ ئای ڤی "ڤایرۆسی دابه‌زاندنی به‌رگریی مرۆڤ" ڤایرۆسی نه‌خۆشیی ئه‌یدز.
له حوزه‌یرانی ١٩٨١، سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردن نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریكا، ڕاپۆڕتێكی بڵاوكرده‌وه له لۆس ئانجله‌س له‌سه‌ر ٥ پیاوی "ھاوڕه‌گه‌زخواز"ی گه‌نج كه تووشی جۆرێكی كه‌ڕوویی ھه‌وكردنی سییه‌كان ببوون، ئه‌م جۆره ھه‌وكردنه به نزیه‌كه‌یی ھه‌رگیز نه‌بیندرابوو له كه‌سێك كه سیسته‌می به‌رگریی سه‌لامه‌تی ھه‌بووبێت.
له ٤ی ته‌مموزی ھه‌مان ساڵ، سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریكی، ڕاپۆرتێكی تری بڵاوكرده‌وه كه جۆره شێره‌په‌نجه‌یه‌كی زۆر ده‌گمه‌نی پێست، پیاوێكی گه‌نج ده‌كوژێت! كه پێشتر كه‌سه‌كه سه‌لامه‌ت بووه.
دوای چه‌ند مانگێكی سه‌نته‌ری كۆنتڕۆڵكردنی نه‌خۆشی "سی دی سی" ئه‌مریكی، نه‌خۆشیه‌كه‌ی ناوزه‌ندكرد به ئه‌یدز.
ئه‌یدز باوه له‌نێو كه‌سانی نه‌خۆشی ھیمۆفیلیا، چونكه نه‌خۆشییه‌كه به خوێن ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌یدز جگه له گواستنه‌وه‌ی به ڕێگای خوێن به ڕێگای زایه‌ندیش ده‌گوازرێته‌وه، ھه‌روه‌ھا له دایك بۆ منداڵێش ده‌گوازرێته‌وه.
قۆناغه‌كانی تووشبوون
تووشبوون به ڤایرۆسی HIV ناگۆڕێت بۆ نه‌خۆشی ئه‌یدز ھه‌تا وه‌كوو تووشبووه‌كان به‌م سێ قۆناغه‌دا نه‌ڕۆن.
قۆناغی یه‌كه‌م
به‌قۆناغی یه‌كه‌می تووشبوون به ڤایرۆسی HIV ده‌ڵێن "قۆناغی ھه‌ڵھاتن"، كه جیا ده‌كرێته‌وه به ده‌رنه‌كه‌وتنی ھیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌خۆشی یان زۆركه‌م تێیدا، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كان دوو ھێند ده‌بن، ژماره‌یان زیاد ده‌كات. كاتێك كه كۆئه‌ندامی به‌رگری ده‌ست ده‌كات به‌ھێرشه‌كه‌ی؛ پلازمه‌خانه‌كان دژه‌ته‌نه‌كان درووست ده‌كه‌ن بۆ په‌لاماردانی ڤایرۆسه‌كه. بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی ھه‌بوونی ڤایرۆسی HIV له‌باری تووشبوون پێویست ده‌كات كه بڕی په‌یداكراو له دژه‌ته‌نه‌كانی ڤایرۆسی HIV زۆر بێت. ئه‌مه‌ش پێویست به تێپه‌ڕبوونی چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ك ده‌كات به‌سه‌ر تووشبوونه‌كه‌دا، كه له‌وانه‌یه تووشبووه‌كان له‌ماوه‌ی قۆناغی یه‌كه‌مدا ھه‌ست بكه‌ن كه ته‌ندرووستییان باشه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وان ده‌توانن خه‌ڵكی دیكه تووش بكه‌ن. وه له‌وانه‌یه قۆناغی یه‌كه‌م ماوه ١٠ ساڵ یان زیاتر بخایه‌نێت.
قۆناغی دووه‌م
سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی نیشانه خراپه‌كان، ئاماژه‌یه به‌ده‌ستپێكردنی قۆناغی دووه‌می نه‌خۆشی ئه‌یدز. خانه‌كانی B به‌رده‌وام ده‌بن له‌به‌رھه‌مھێنانی بڕێكی زۆر له دژه‌ته‌نه‌كان بۆ ڤایرۆسی HIV، ھه‌رچه‌نده ژماره‌ی خانه‌كانی T به‌رده‌وام له كه‌مبوونه‌وه‌دان، ھه‌ر له‌و كاته‌ش كه ڤایرۆسه‌كه له‌دووھێندبوونی خۆی به‌رده‌وامه. له‌گه‌ڵ بێ توانایی كۆئه‌ندامی به‌رگری؛ لیمفه‌ڕژێنه‌كان ھه‌ڵده‌ئاوسێن و ھه‌ست به ماندووبوون ده‌كرێت و كێش كه‌م ده‌كات و تالێھاتن ده‌رده‌كه‌وێت، سكچوونیش ڕووده‌دات و تووندیش ده‌بێت. له‌ھه‌ندێك توشبوودا، له‌وانه‌یه له‌بیرچوونه‌وه و شێوازی بیركردنه‌وه‌ی نادرووستیش ڕووبدات.
قۆناغی سێیه‌م
له‌قۆناغی سێیه‌مدا ژماره‌ی خانه‌كانی T یاریده‌ده‌ر كه‌مده‌بنه‌وه، به‌ڕاده‌یه‌ك نه‌توانن خانه‌كانی B و خانه‌كانی T ژه‌ھراوی چالاك بكه‌ن له‌پێناو به‌رھه‌ڵستیكردنی ڤایرۆسه ھێرشبه‌ره‌كه. له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌شدا بڕی دژه‌ته‌نه‌كان بۆ دژه‌په‌یداكه‌ره‌كانی HIV كه‌مده‌بنه‌وه، له‌ناكاو ژماره‌ی ڤایرۆسه‌كانی HIV زیاد ده‌كه‌ن، ڤایرۆسه‌كان له تێكشكاندنی ئه‌و به‌شه كه‌مه‌ی خانه‌كانی T یاریده‌ده‌ر ده‌مێنێته‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن. به‌مشه ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشی ئایدز ده‌كرێت، ئه‌و كاته‌ی كه ژماری خانه‌كانی T یاریده‌ده‌ر كه‌مده‌بنه‌وه بۆ ٢٠٠ خانه له یه‌ك میلی لیتری خوێن یان كه‌متر له‌و ژماره‌یه، به‌رامبه‌ر بڕه ئاساییه‌كه‌ی كه له‌نێوان ٦٠٠-٧٠٠ خانه‌ی T یاریده‌ده‌ر له‌یه‌ك میلی لیتر دایه. ھه‌روه‌ھا ده‌توانرێت ده‌ستنیشانی نه‌خۆشی ئایدز بكرێت له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی تووشبوونی ھه‌ڵپه‌رست.
رۆژی ١ی دێسه‌مه‌بری هه‌موو ساڵێك وه‌كوو رۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئایدز ده‌ستنیشانكراوه، ئایدز ئه‌و نه‌خۆشییه ترسناكه‌ی گوازراوه‌یه‌ی كه به بێده‌نگی خۆی سمییه نێو مرۆڤایه‌تی و له كاتی ده‌ستنیشانكردنیه‌وه تا ئێستا زیاتر له سی و پێنج ملیۆن كه‌سی كردۆته قوربانی.
له كوردستانیش ساڵانه له‌و رۆژه‌دا چه‌ندین چالاكی هونه‌ری هه‌مه جۆر بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان له شار‌و شارۆچكه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه/ زانستی گه‌ردوون
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.