به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كهكاتژمێر 9:25 ى شه‌وى رابردوو ته‌رمی گه‌نجێك به‌ناوی ( س . ح . ئـ ) له‌دایكبووی ساڵی 1997 پیشه كاسب، دانیشتووی قه‌ڵادزێ له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕین له لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ كه له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه به‌هۆكارێكی نادیار له گۆڕستانی ڕاپه‌ڕین به‌چه‌قۆ هێرشی كراوه‌ته‌سه‌ر و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاویشى كردووه‌ته‌وه كه له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ش تۆمه‌تباره‌كه له لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتن ده‌ستگیركراو به‌بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 406 به‌ندكراوه، پاش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه و توێكاری بۆ لاشه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.