شه‌وی رابردوو هۆزه‌كانی پارێزگای زیقار چه‌ند خاڵێكی پشكنینیان له ده‌روازه‌كانی پارێزگاكه بۆ رێگریكردن له‌هاتنه‌ی ژووره‌ی كه‌سانی نه‌ناسراو بۆ پارێزگاكه دانا.
به گوێری هه‌واڵێكی رووسیا ئه‌لیۆم، هۆزه‌كانی پارێزگای زیقار به هاوكاری له‌گه‌ڵ پۆلیسی پارێزگاكه چه‌ند خاڵێكی پشكنینیان له‌ده‌روازه‌كانی شاره‌كه داناوه.
هه‌روه‌ها دانیشتووانی ناوچه‌كه رایگه‌یاندووه كه له‌ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا ده‌یانی ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراو هه‌وڵیان داوه بێنه نێو پارێزگاكه ،به‌ڵام هۆزه‌كان رێگه‌یان پێ نه‌داون.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو خۆپیشانده‌ران له‌ده‌وربه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شاری ناسریه كشانه‌وه،جارێكی دیكه گرژییه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.