Erbil 38°C سێشەممە 19 ئایار 00:19

وه‌زاره‌تی کاره‌با بڕیاریدا به‌ بڕینی کاره‌بای به‌رده‌وام

له‌ به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی  ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌فه‌رمانی وه‌زاری ژماره‌ 341 له‌رێكه‌وتی 28/11/2019 بڕیاری دا به‌بڕینی كاره‌بای به‌رده‌وام ته‌نیا به‌ پێ دانی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ ( نه‌خۆشخانه‌ حكومییه‌كان و پرۆژه‌كانی ئاو و فرۆكه‌خانه‌كان و بانكی ناوه‌ندی هه‌رێم و فه‌رمانگه‌ی پاسه‌پۆرت و كارتی نیشتمانی و گرتوخانه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی خاڵه‌ سنوورییه‌كان) ، له‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌شدا هاتووه‌ به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ری دابه‌شكردنی كاره‌با به‌رپرس ده‌بن له‌ هه‌بوونی هه‌ر كاره‌بایه‌كی به‌رده‌وام و ئه‌و شوێنانه‌ی ناویان له‌فه‌رمانه‌ وه‌زارییه‌كه‌دا نه‌هاتووه‌ ده‌بێت به‌زووترین كات كاره‌بای به‌رده‌وامیان ببڕدرێن.

44

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.