جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی رایگه‌یاند کە لەم هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، 19 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای به‌راز) گیانیان له‌ده‌ستداوه.
عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی قوتابيانى ئێرانی گوتی: "له‌م هه‌فته‌یه‌ی دواییدا، 19 له‌و 273 كه‌سه‌ی کە ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی H1N1 (ئه‌نفلۆنزای به‌راز) بوون و له نه‌خۆشخانه‌كان چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن، گیانیان له‌ده‌ستداوه".
جێگری وه‌زیری ته‌ندروستی ئێران، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه کە ئه‌مساڵ به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو حاڵه‌تەکانی تووشبوون به‌و جۆرە ئه‌نفلۆنزایه زیاتر بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.