Erbil 38°C سێشەممە 24 شوبات 00:48

وەزیری ناوخۆ: ھەر حکوومەتێکی نوێ لە عیراق دەستبەکار بێت، پێویستە جێبەجێکاری رێککەوتنی نێوان بەغداو هەرێم بێت

شاندی حكومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات
کوردستان TV
#7
100%


وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ھەر حكوومەتێكی نوێ لە عیراقدا دەستبەكار بێت، پێویستە جێبەجێكاری رێككەوتنی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان بێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە 1-12-2019 لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: شاندی حكومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات، حكومەتی ھەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.

وه‌زیری ناوخۆ گوتیشی: پێویستە هەر حكومەتێك كە دێتە پێش دەستوورو یاساكان لەبەر چاوبگرێت بۆ ئەو پەیوەندییەی لەنێوان بەغداو هەرێم و پارێزگاكان رێكخراوە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان جەختی كردەوە، شاندی حكوومەت بۆ رێككەوتنی كۆتایی سەردانی بەغدا دەكات و حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سوورە لەسەر دابینكردنی مووچە و مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان.

سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌یه‌ وه‌زیری ناوخۆ گوتی: ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ كه‌ هه‌یه‌ له‌ رێگای ده‌ستووری عێراق ئێمه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین جێبه‌جێ بكه‌ین بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.

سه‌باره‌ت به‌ گۆڕانكارییش گوتی: ئێمه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان پشتگیری له‌ هه‌ر گۆرانكارییه‌ك ده‌كه‌ین، به‌ شێوازێكی ده‌ستووری له‌ژێر چه‌تری ده‌ستووری عێراق به‌ ئالیاتی ده‌ستووری،  له‌ هه‌مان كاتدا پشتگیری له‌ داوا ڕه‌واكانی خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین، كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی یاساكانی عێراقدا،  پێویسته‌ هه‌موو حكوومه‌تێك داواكاری هاووڵاتیان جێبه‌جێكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.