ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق داوا دەکەن سەرۆک وەزیرانی نوێ وڵات چەند مەرجێکی تێدابێت، لەوانە لە دوای ساڵی 2003 هیچ پۆستێکی وەرنەگرتبێت.
ژمارەیەک پەرلەمانتار یاداشتێكیان ئامادهكردووه کە ئاڕاستەی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان کردووە كه ژمارهیان (45) پهرلهمانتاره، داوا دەکەن سەرۆک کۆمار پابەند بکرێت بە راسپاردنی کەسێک بۆ سەرۆک وەزیران، کە ژمارەیەک تایبەتمەندی تێدا بێت، لەوانە کەسایەتییەکی نیشتیمانیی سەربەخۆ بێت و بەتەنها هەڵگری رەگەزنامەی عێراقی بێت، لە دوای ساڵی (2003)ەوە هیچ پۆستێکی پەرلەمانی و حکومی وەرنەگرتبێت و لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە کەسێکی پەسەندکراو بێت.
یاداشتەکە دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ یەکشەممە، پەرلەمانی عێراق لە دانیشتنێکی نائاساییدا بە زۆرینەی دەنگ دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران پەسەند کرد و داوای لە سەرۆک کۆمار کرد، کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی داهاتوو و پێکهێنانی حکومەت راسپێرێت لە ماوەی یاسایی دیاریکراودا و بەپێی مادەی (76)ی دەستوری عێراق.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێڕاق بە دەنگی 241 پەرلەمانتار نامەی دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی پەسەندکرد و داوای لە سەرۆک کۆمار کرد کەسێکی تر بۆ پێکهێنانی حکومەت رابسپێرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.