سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر داواى فەرمیى جێنشینى ئەبوزەبى بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتنە ئه‌بوزه‌بى.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به یاوه‌ریى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، لەسەر داواى فەرمیى به‌ڕێز شێح محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمى پێشبڕكێى خه‌ڵاتى ئیمارات بۆ فڕۆكه‌وانیى گه‌وره‌ى فومولا یه‌ك، پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ یەکشەممە 1/12/2019 بە سەردانێکى یەک ڕۆژە گەیشتە ئه‌بوزه‌بى.
له په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى چاوى كه‌وت به هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێزان شێح محەمەد بن زاید ئال نهەیان جێنشینى ئەبوزەبى، جێگرى فەرماندەى باڵاى هێزە چەکدارەکانى ئیمارات و سەرۆکى ئەنجومەنى ڕاپەڕاندنى ئیمارەتى ئەبوزەبى، شێخ محه‌مه‌د بن ڕاشد، جێگرى سه‌رۆكى ئیمارات و سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیرى به‌رگرى و فه‌رمانڕه‌واى دوبه‌ى، میر محه‌مه‌د بن سه‌لمان، جێنشینى عه‌ره‌بستانى سعوودیه، ئه‌رمین سه‌ركیسیان سه‌رۆكى ئه‌رمه‌نستان، ڕوستم مینیخانۆف سه‌رۆكى ته‌ته‌رستان و ژماره‌یه‌ك له شا و سه‌رۆك و سه‌ركرده و وه‌زیرانى وڵاتان و میوانانى ڕێوڕه‌سمه‌كه.
دواى ته‌واوببونى ڕێوڕه‌سمه‌كه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانى گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.