Erbil 38°C دووشەممە 18 ئایار 22:05

ئەمڕۆ هەرێم و بەغدا رێککەوتن واژۆ دەکەن ، به‌غدا بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە تەواوی دابین دەکات

سەرۆكی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا: هەرێم و بەغدا لەسەر هەموو پرسەكان رێككەوتوون
کوردستان TV
100%

فارس عیسا، سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا به‌ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاند ، دوێنێ چەندین كۆبوونەوەی گرنگ لە نێوان هەردوو شاندی حكوومەتی هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجەوە ئەنجام دران و دواجار توانرا بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

 سەرۆكی نوێنەرایەتیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا راشیده‌گه‌ێنێت ،  بڕیارە هەرێمی كوردستان 250هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بكات و ئەوانیش بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان بە تەواوی دابین دەكەن.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌  ئەمڕۆ جارێكی دیكە كۆدەبنەوە و ئەو رێككەوتنەی ئەنجام دراوە، واژۆ دەكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.